لە ساڵی 1998، مایكل جۆردن جووتێك پێڵاوی بەناوبانگی ئایر جۆردن 13ی لەپێكرد، كە رەنگەكانی ڕەش و سوور بوو، بۆ ئەوەی تیپەكەی بەناوی&qu..." />
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:55

پێڵاوەكەی مایكل جۆردن ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت ؟

کوردستان TV
100%

لە ساڵی 1998، مایكل جۆردن جووتێك پێڵاوی بەناوبانگی ئایر جۆردن 13ی لەپێكرد، كە رەنگەكانی ڕەش و سوور بوو، بۆ ئەوەی تیپەكەی بەناوی" بوڵز" دوایین پاڵەوانێتی NBA بباتەوە.
ئەم جووتە پێڵاوە لە مانگی داهاتوودا لەلایەن كۆمپانیای سۆزبی لە نیویۆرك دەخرێتە زیادكردنەوە و بە بڕی 4 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و پێشبینی دەكرێت ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت.
ساڵی ڕابردوو درێسی جۆردن كە لە یاری كۆتایی ساڵی 1998 لەبەری كردبوو، لە سۆزبی بە 10.1 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەمەش گرانترین یادگاری وەرزشی بوو كە تا ئێستا لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرابێت.
لەوبارەیەوە براهم واچتەر، بەرپرسی جلوبەرگی شەقام و كۆكراوەی تازەگەری لە كۆمپانیای سۆزبی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یاداشتییە وەرزشییەكانی مایكل جۆردن سەلماندوویانە كە زۆرترین داواكاری لە بازاڕدا لەسەرە.
ئەو جووتە پێڵاوە وەرزشییەی كە بۆ زیادكردن خراونەتە فرۆشتنی ئاشكراوە، لە یاریی دووەمدا لە شاری سالت لەیك سیتی لەپێكراون، كە بولز بە ئەنجامی 93-88 سەركەوتنی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری یەكەمدا دۆڕا، جۆردنیش 37 خاڵی لە یارییەكە بەدەستهێنا.
دوای یارییەكەش جۆردن واژۆی لەسەر جووتە پێڵاوەكە كردووەو وەك دیاری پێشكەشی بە بەشی جلوبەرگی شەقام و كۆكراوەی تازەگەری، لە كۆمپانیای سۆزبی كردووە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.