Erbil 15°C یەکشەممە 21 نیسان 01:04

ناپۆلی: گرێبه‌ستی ستانی سلاڤ لۆبۆتکا تا ساڵی2027 درێژكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ناپۆلی له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، یاریزانی سلۆڤاكی یانه‌كه‌ ستانی سلاڤ لۆبۆتکا گرێبه‌سته‌كه‌ی تا سالی دوو هه‌زارو بیست و حه‌وت درێژكرده‌وه‌.
 هه‌روه‌ها بژاره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی تا ساڵی دوو هه‌زارو بیست و هه‌شت له‌گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه‌،  لۆبۆتکا لەم وەرزەدا بە یەکێک لە دیارترین ئه‌ستیره‌كانی یانه‌ی ناپۆلی دادەنرێت لە ژێر چه‌تری سه‌ركردایه‌تی لوسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ر، یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ له‌ركابه‌یه‌كانی چامپیۆنز لیگ درێژه‌ به‌كاروانی ركابه‌ری ده‌دات و له‌خولی ئیتالیاش توانیویه‌تی دوای تێپه‌ربوونی  بیست و شه‌ش گه‌ر به‌كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و هه‌شت خاڵ پیشه‌نگی ریزبه‌ندی بگرێت و به‌جیاوازی هه‌ژده‌ خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌م دووره‌، له‌ئه‌گه‌ری شه‌ش بردنه‌وه‌ی دیكه‌ له‌كۆی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌خولی ئیتالیا ماویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌بێته‌ براوه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مسالی كالچۆ.  
 


       
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.