Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:59

چەند سوودێکی دیکەی قاوە ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەگەر ڕۆژانە کوپێک قاوە بخۆیتەوە کە پڕە لە کافایین، لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنت لە نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری خوێن و پاراستنت لە نەخۆشییەکانی خوێنبەرەکان و دڵ.

گۆڤاری (بی ئێم جی مێدیسین) توێژینەوەیەکی ئەنجام داوە و بڵاوی کردۆتەوە، خواردنەوەی 3 بۆ 5 کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا کە بە تێکڕا 70-150 میلیگرام کافایین لەخۆ دەگرێت، بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە توێژینەوەکە دەرنەکەوتووە کە ئەم کاریگەرییانەی خواردنەوەی قاوە بەهۆی کافایین یان پێکهاتەکانی دیکەی بووە.

د. کاثرینا کۆس، مامۆستا لە زانکۆی ئێکسترا کە پسپۆڕە لە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی، لەبارەی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم توێژینەوەیە ئاماژەیە بۆ ئەگەری سوودی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنیان هەڵگری ڕێژەیەکی بەرزی کافایینە، بەڵام توێژینەوەکە ئامۆژگاری بۆ زیادکردنی خواردنەوەی قاوە ناکات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.