Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 08:33

به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا سبه‌ی بكرێته‌‌ پشووی‌ فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دائیره‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌ت به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بارانبارینی زۆره‌وه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان، بكرێته‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بارانبارینی زۆره‌وه‌‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مشه‌ و سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش هه‌یه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.