Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:32

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ فرقەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان هەنگاوە کۆتاییەکانی دامەزراندن و دەستبەکاربوونی فرقەکان و دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ فرقەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 03ـی 2023 فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: هەنگاوە کۆتاییەکانی دامەزراندن و دەستبەکاربوونی فرقەکان و دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ فرقەکان خرایەبەر باس، هەردوولا بەگرنگییەوە لەم هەنگاوەیان ڕوانی و هەبوونی ژووری ئۆپەڕاسیۆنیان لەهەردوو فرقەکەی هێزی پێشمەرگە بەپێویست زانی.

سەرۆکی ئەرکان لە کۆبوونەوەکە دووپاتی کردەوە، "وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر ڕۆشنایی پڕۆگرامی چاکسازی و بە پاڵپشتی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەستی بە ڕێکارەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کردەوە"

هەروەها ڕایگەیاند: قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنە ژێر بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبین تاکوو دەگەین بەئامانج.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوە کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا سەرۆکی ئەرکان سوپاسی تیمی سەربازی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگی تیمە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت تیمی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد لە سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازیی و ڕاوێژپێدان بە هێزی پێشمەرگەدا.

باسی لەوەش کردووە کە لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان دڵخۆشی خۆیان بە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و ڕایانگەیاند:  بەگرنگییەوە لە هەوڵ وهەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڕوانن بۆ جێبەجێکردن و دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن، هاوکات ئاماژەیان بەوە دا کە بە هاوبەشی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانین خێرایی بە پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بدەین.

لەکۆتایی ئەو دیدارەدا جەخت لە گرنگی بەردەوامیی پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هزری توندڕەوی لە ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.