Erbil 15°C دووشەممە 15 نیسان 11:17

سعوودیە نەوت بەو وڵاتانە نافرۆشێت كە بەرزترین نرخ دیاریی دەكەن

کوردستان TV
100%

وەزیری نەوتی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بەرزترین نرخ بۆ نەوتی وڵاتەكەیان دیاریی بكرێت، رایگەیاند: نەوت بە هیچ یەك لەو وڵاتانە نافرۆشین كە بەرزترین نرخ دیاریی دەكەن.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە عەبدولعەزیز بن سەلمان بە ماڵپەڕی "Energy İntellengence" راگەیاندووە، سعوودیە بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكاتەوە و گوتوویەتی: "ئەگەر وڵاتانی دیكەیش هەنگاوی لەم جۆرە بگرنە بەر، تووشی شۆك نابم.
وەزیری نەوتی سعوودیە، سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی كە جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان پڕۆژەیاسای (NOPEC) و سەپاندنی بەرزترین نرخ لەسەر نەوت و گوتی : ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بەرزترین نرخ بۆ نەوتی وڵاتەكەیان دیاریی بكرێت. نەوت بە هیچ یەك لەو وڵاتانە نافرۆشین كە بەرزترین نرخ دیاریی دەكەن. ئەم سیاسەتە ناڕوونی زیاتر و مەترسی دیكەی لێ دەكەوێتەوە لە كاتێكدا (بازاڕ) پێویستییەكی زۆری بە سەقامگیری و روونی هەیە. ئەم سیاسەتە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و زیادبوونی هەڵكشان و داكشان لە بازاڕەكاندا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.