Erbil 15°C پێنجشەممە 30 ئایار 14:01

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شارێکی کوردستانی تورکیا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک لە شارێکی کوردستانی تورکیای بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و قوڵاییەکەی 5.34 کیلۆمەتر بووە.

کاتژمێر 05:49ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە لە پارێزگای مەڕەشی کوردستانی تورکیا ڕووی دا و سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) ڕایگەیاند: بوومەلەرزەکە چەقەکەی لە شارۆچکەی چاغلایان جەریت سەر بە پارێزگای مەڕەش بووە.

سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) ئاماژەی بەوەش دا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 5.34 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.