Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:13

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كوردییان له‌ شاری بۆكان ڕفاند

کوردستان TV
100%


له‌ شاری بۆكان له‌ كوردستانی ئێران  دوو هاووڵاتی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: دوێنێ دووشه‌ممه‌13ی3ی2023 دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و سەلاحەدین شەریفی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، سەلاحەدین شەریفی لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان ڕفێندراوە و هەر دوو هاووڵاتی بەبێ بەڵگە و مۆڵەتی دادوەری ڕفێندراون.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە".
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.