Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:30

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی په‌سه‌ندكرد

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 په‌سه‌ند كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025په‌سه‌ند كرد.

پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکانی بوودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024و 2025 نەخراوەتەڕوو، بە تایبەتیش لەبارەی ئەوەی کە قەبارەی بوودجەکانی ئەو سێ ساڵە چەندە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی رایگەیاندبوو کە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2023 تەواوکراوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.