Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:59

ئەمڕۆ سێجار بوومەلەرزە تورکیای هەژاندووە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 03ـی 2023 دووجار بوومەلەرزە لە پارێزگای ماڵاتیا لە تورکیا ڕووی داوە و بوومەلەرزەیەکیش هاتای هەژاندووە.

سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) ڕایگەیاند: کاتژمێر 05:23 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هاتای لە تورکیا بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر، لە قوڵایی 11.52 ڕووی داوە.

ڕاشیگەیاند: کاتژمێر 04:34ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 قەزای پوتورگەی سەر بە پارێزگای ماڵاتیای هەژاندووە و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

هەر بەپێی هەواڵەکەی سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) کاتژمێر 05:13ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکەی لەهەمانشوێن لە پارێزگای ماڵاتیا ڕووی داوەتەوە، گوڕەکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە و لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.