Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:59

ئێران وەڵامی ڕەتکردنەوەکەی ئەمریکا لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکانیان دەداتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکانیان لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوکرایەوە، ئەمریکا هەواڵەکەی ڕەت کردەوە و ئێرانیش بە سەرسوڕمانەوە سەیری ڕەتکردنەوەکەی ئەمریکا دەکات.

ناسڕ کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ڕەتکردنەوەی لێدوانەکانی حوسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە، ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کراوە، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکانیان لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە.

ڕاشیگەیاند: لە چەند هەفتەی ڕابردووش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیام لەنێوان ئەمریکا و ئێران  بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە "بۆ ئێران ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان تەنیا پرسێکی مرۆڤدۆستانەیە و نابێت لە یارییە سیاسییەکاندا بەکاربهێنرێت".

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکانی هەردوولا ڕەت کردبووەوە و لە ڕاگەیەنراوێک جەختی کردبووەوە کە درۆیەکی دڕندانەی دیکەیە و تەنیا ئازاری بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە زیاتر دەکات کە لە زیندانییەکانی ئێرانن.

پێشووتریش حوسەین عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا گەڕی یەکەمی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان بەڕێوە بچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.