Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

پارتی و یەکێتی چەند بڕیارێکی گرنگیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دا

کوردستان TV
100%

لە کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن چەند بڕیارێکی گرنگ درا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ـی ئاداری 2023 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی، نوێنەری لایەنە سیاسیی کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئامادەکاری و لێکتێگەیشتن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی ڕاشکاوانەی لەبارەوە کرا و لەسەر ئەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا:-

1- سیستەمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

2- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.

3- داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کورسی پارێزگاکان.

4- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان.

5- سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.