Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 15:21

لە رێگای تیك تۆكەوە زانیارییەكان و پڕۆگرامسازی ئامێرەكان كۆنترۆڵ دەكرێت؟

کوردستان TV
100%

كریستۆفەر رێی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا (FBI)، رایگەیاند، چین لە رێگای تیك تۆك-ەوە لەوانەیە بتوانێت دەستی بگات بە زانیاری و ئامێرەكانی بەكارهێنەران و لەو رێگایەیشیەوە هەڵمەتی كۆكردنەوەی زانیاریی زۆر ئەنجام بدات.
كریستۆفەر رێی لە میانی پانێلێك كە لەبارەی هەڕەشە نێودەوڵەتییەكان بۆسەر ئەمریكا لە لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیران رێك خرا و هەریەك لە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی (CIA)، بیڵ بێرنز؛ فەرماندەی هێزەكانی سایبەری ئەمریكا (CYBERCOM) و سەرۆكی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی (NSA)، پاوڵ نێكەزۆن تیایدا بەشداربوون، گوتارێكی پێشكەش كرد.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا بە ئاماژەدان بەوەی كە چین لە رێگای تیك تۆك-ەوە لەوانەیە بتوانێت دەستی بگات بە زانیاری و ئامێرەكانی بەكارهێنەران و لەو رێگایەیشیەوە هەڵمەتی كۆكردنەوەی زانیاریی زۆر ئەنجام بدات، گوتی: بەڵام هێشتا دڵنیا نین لەوەی كە داخۆ تیك تۆك بۆ ئەم مەبەستە بەكار دەهێندرێت، یاخود نا.
كریستۆفەر رێی باسی لەوە كرد كە چین لە رێگای تەكنەلۆجیای پێشكەوتووەوە چەندین چالاكی نایاسایی وەك سیخوڕیكردن و دزینی "IP" ئەنجام دەدات، گوتی: ئەگەر لە ئەمریكییەكان بپرسرێت ئایا دەتانەوێت كۆنترۆڵكردنی ئامێرەكانتان و زانیارییەكانتان بدرێن بە پارتی كۆمونیستی چین، زۆربەیان بە نەخێر وەڵام دەدەنەوە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.