پڕوفیسۆرێكی توركی بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆشداری دا له ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاولكه‌ر كه ره‌نگه گوڕه‌كه‌ی تا 10 پله‌ی ڕێخته‌ر بڕوات.
ناجی گوورو كه پڕۆفیسۆرێكی بوومه‌له‌رزه‌یه له وڵاتی توركیا ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ به‌م نزیكانه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر له توركیا ڕووبداته‌وه كه گوڕه‌كه‌ی زۆر به‌هێزتر ده‌بێت له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگی ڕابردووی پارێزگای مه‌ڕه‌ش كه بووه هۆی گیانلدهستدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ئیسته‌نبۆڵ ده‌بێت، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده به‌هێز و گه‌وره و كاولكه‌ر ده‌بێت كه ڕه‌نگه گوڕه‌كه‌ی تا 10 پله‌ی ڕێخته‌ر بڕوات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌نیا یه‌ك دانه نابێت، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بێت كه ڕه‌نگه تا 4 زه‌مینله‌رزه له یه‌ك كاتدا بڕوات.
پڕۆفیسۆره‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كانی باكوری توركیا كه‌مێك لاوازتر ده‌بێت كه ڕه‌نگه 9 پله‌ی ڕێخته‌ر بێت، به‌ڵام له كه‌نار ده‌ریاكان بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت كه مه‌ترسی دروستبوونی تسۆنامیش له ئارادا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.