Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:00

بەتۆمەتی دزیکردن چوار کەس لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات بە هاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات باندێكی چوار كەسی دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە " دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كەدزییان لێكراوە، مەفرەزەکانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نووسینگەی رۆژهەڵات بەهاوكاری نووسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیربكرێن کە لە دایکبوی ساڵی (1996 ، 1998، 1997، 1999) بوون".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە:

" ئەو کەسانە بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانە و دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك كەلوپەلی دزراودا، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.