Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:36

مستەفا کازمی لەسەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە ئەندامی کابینەکەی پێشووی هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار بەرپرسی پێشووی عێراق دەرکرد، لەنێویاندا وەزیری دارایی پێشووی عێراق و بەپرسانی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی دزی سەدە، کازمی لەمبارەیەوە هاتە دەنگ و بە تەسفیەی سیاسیی پێناسەی دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند: بە سەرسوڕمانەوە دەڕوانینە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک ئەندامیی تیمەکەی حکوومەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئەم جۆرە بڕیارانەش بۆ بەئامانجگرتن و تەسفیەی سیاسیی هەموو ئەو کەسانەیە کە لە حکوومەتی پێشوو کاریان کردووە.

ڕاشیگەیاند: هەموو عێراقییەکان دەزانن کە حکوومەتەکەی کازمی لەڕێگەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هەر لە هەفتەی یەکەمەوە داوای کرد کە وردبینی و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی باج بکرێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەو کەسایەتیانە بەمەبەست هەڵبژێردراون و تۆمەتبار کراون، بەبێ گوێدانە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە و لەکاتێکدا کە بەتەواوی ڕۆڵی یاسایی خۆیان بینیوە، ئەمەش هەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانبارانی ڕاستەقینەوە.

نووسینگەی کازمی داواش دەکات، دەسەڵاتی دادوەری بێلایەنی عێراقی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. جەخت دەکاتەوە کە "ئەمەش بە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی شەفاف و دادپەروەرانە دەکرێت کە هەموو دۆسیەکە و کارەکتەرەکانی لەخۆ بگرێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.