Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:22

تەكنەلۆژیایەكی نوێ كە تەنها لە ماوەی پێنج خولەكدا مۆبایلەكەت شەحن دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

 كۆمپانیای Redmi تەكنەلۆژیایەكی نوێی شەحنكردنەوەی ئاشكرا كرد كە پەرەی پێداوە بۆ ئەوەی خێراترین تەكنەلۆژیا بێت كە توانای شەحنكردنەوەی مۆبایلەكانی ئەمڕۆی جیهان هەبێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی iphones.ru، كۆمپانیای Redmi تەكنەلۆجیای نوێی خۆی بە مۆبایلی Redmi Note 12 Discovery نمایش كرد، كە پاترییەكی 4100 میلی ئەمپێری تێدایە، لە ڕێگەی ئەم تەكنەلۆژیایەوە توانی لە ماوەی دوو خولەك و 11 چركەدا توانای پاتری مۆبایلەكە بە ڕێژەی 50% پڕبكاتەوە ، هەروەها  لە ماوەی 4 خولەك و 54 چركەدا پاتری ئامێرەكە بە ڕێژەی 100% پڕ بكاتەوە.
پێشبینی دەكرێت تەكنەلۆجیای نوێكە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.