Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:59

كۆمپانیای نیسان ڕێنمایی خاوەن ئەم ئۆتۆمبێلانە دەكات

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتێكی سی ئێن ئێن، كۆمپانیای نیسان زیاتر لە 700 هەزار ئۆتۆمبێلی كۆمپاكت ڕۆگ و ڕۆگ سپۆرت SUV دەكێشیتەوە بەهۆی كەموكوڕییەكەوە كە لەوانەیە ئۆتۆمبێلەكە بە هەڵە لەكاتی لێخوڕیندا بوەستێت.
ئەم كەموكوڕییە لەبەر ئەوە هات كە هەندێك لە سویچەكانی بەكارهێنراو لەم مۆدێلانەدا بە تێپەڕبوونی كات لاواز دەبن و لە ئەنجامدا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لەكاركردن دەوستێت، ئەگەر بە هەڵە دەست لە سویچەكە بدرێت، یان لە كاتی لێخوڕیندا دەستت بەر سویچەكە بكەوێت.
لە كاتێكدا نیسان تا ئێستا نەگەیشتووەتە چارەسەرێك بۆ كێشەكە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە كۆمپانیاكە پێشكەشی ئیدارەی نیشتمانی سەلامەتی ڕێگاوبان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە.
بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، كاتێك چارەسەرێك دۆزرایەوە، كێشەكە لەلایەن بریكارەكانی نیسانەوە بەبێ بەرامبەر چارەسەر دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیای نیسان ڕێنمایی خاوەن ئەم ئۆتۆمبێلانە دەكات كە پەیوەندی بە بریكاری ناوخۆیی ڕێگەپێدراوی كۆمپانیاكە بكەن بۆ پشكنینی سویچەكان و ئۆتۆمبێلەكەنیان.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەوە كردەوە كە ئاگاداری هیچ مردن و برینداربوونێك نییە كە لە ئەنجامی ڕووداوەكانی پەیوەست بەم كێشەیە روویدابێت.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.