یانەی یوڤێنتوس یاری دێربی بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی تۆرینۆ بردەوە کە لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 24ھەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، ئەنجامدرا.
لە میانی یارییەکانی 24ھەمینی (Serie A) و لە یاری دێربیدا، یانەی تۆرینۆ لە یاریگای خۆی "Allianz" میوانداریی یانەی یوڤێنتوس-ی کرد.
ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی یانەی تۆرینۆ دەست پێشخەربوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی دووەمدا، یاریزان یان کارموە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.
یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس زوو وڵامی گۆڵەکەی یانەی تۆرینۆ-یان دایەوە و لە خولەکی 16دا، یاریزان خوان کوادرادۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووە.
وێرای ئامادەبوونی ھاندەرانێکی زۆری یانەی یۆڤێنتوس لە یاریگادا، بەڵام کاریگەری لەسەر یانەی تۆرینۆ نەبوو و یاریزانانی یانەکە بەردەوام بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 43دا، یاریزان ئەنتۆنیۆ سانابریا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 45دا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، دانێلۆ لویز دا سیلڤا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ئەبجامەکەی یەکسان کردەوە.
ھەروەھا لە خولەکەکانی 71 و 81دا، یاریزانانی یوڤێنتوس گیلسۆن برێمێر و ئادریان راببیۆ گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆیانەکەیان تۆمار کرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی 4-2 لە بەرژەوەندی یانەی یوڤێنتوس کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.
بەم ئەنجامەیش یانەی یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی گەیاندە، 37 خاڵ و ریزبەندی حەوتەمی (Serie A)ی گرتووە.
یانەی تۆرینۆ دوای دۆڕاندنی بە یانەی یوڤێنتوس، بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.