Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:17

ئەگەر ڕۆژانە 10خوولەك بە پێ بڕۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت ؟

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی كامبریج ئاشكرای كردووە لە هەر 10 كەسێك یەك كەس تەمەنی درێژتر دەبێت ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە 10 خولەك بە پێ بڕوات.
بەردەوامبوون لە ڕۆیشتنی ڕۆژانە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ یان شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیكە كەمدەكاتەوە.
نووسەری توێژینەوەكە دكتۆر سۆرن براگ دەڵێت: ئەگەر پێتوایە كۆڵنەدان لەگەڵ ڕۆیشتن كەمێك ترسناكە، ئەوا ئەنجامی توێژینەوەكەمان بە ناچاری دیدگاكەت دەگۆڕێت.
توێژینەوەكە دەریخستووە ئەوانەی هەفتانە بۆ ماوەی 150 خولەك چالاكیی جەستەیی ئەنجام دەدەن، چێژ لە تەندروستییەكی جەستەیی نایاب وەردەگرن، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی كەمتر لەوە دەجووڵێن، تەندروستییان باشترە لەو كەسانەی كە بەشداری هیچ چالاكییەكی جەستەیی و وەرزشیان نەكردووە.
بە تێكڕا 75 خولەك لە هەفتەیەكدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی لەسەدا 7 و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 17 كەمكردەوە.
وەرزشكردن تەندروستیت باشتر دەكات بە بەرەوپێشبردنی سوڕی خوێن بۆ دڵ و مێشك، كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر و چەوری خوێن، ئەمە جگە لەوەی قەڵەوی لەناو دەبات.
دكتۆر لیاندرۆ گارسیا، هاوكار لە نووسینی توێژینەوەكە دەڵێت: هەوڵبدە بە پێ یان پاسكیلسواری بچیت بۆ شوێنی كارەكەت لەبری بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل، ئەنجامدانی ئەو چالاكییانەی كە حەزت لێیە ڕێگەیەكی نایاب و باشە بۆ ئەوەی زیاتر چالاك بیت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.