Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 13:13

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا بۆ نزیكەی 51 هەزار كەس بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان لە توركیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی مانگی ڕابردوودا لە توركیا بۆ 45 هەزار و 89 كەس بەرزبووەتەوە، بەمەش كۆی گشتیی قوربانیانی بوومەلەرزە لە توركیا و سوریا گەیشتە نزیكەی 51 هەزار كەس.
بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەكانی دواتر زیاتر لە 108 هەزار كەس لە توركیا بریندار بوون و ملیۆنان كەسیان لە چادرەكاندا پەنایان بردووە یان هەوڵی گواستنەوەیان بۆ شارەكانی دیكە داوە.
لەوبارەیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەڵێنی داوە لە ماوەی ساڵێكدا ئەو ماڵانە ئاوەدان بكاتەوە.
هەروەها بڕیارە ئەمرۆ ئەردۆغان  لە پەرلەمان وتارێك بۆ نوێنەرەكانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە پەرلەمان پێشكەش بكات و تیشك بخاتە سەر بوومەلەرزەكە و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان.
هەڵبژاردنەكان كە بڕیارە تا مانگی حوزەیران بەڕێوەبچن، دەبێتە گەورەترین تەحەدای سیاسی. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.