Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 18:34

حەبە هۆشبەرەكان لەنێو قوتووی فاسۆلیا حەشاردرابوون

کوردستان TV
100%

پۆلیس دەستی بەسەر 4،5 ملیۆن حەبی هۆشبەر (كەپتاگۆن)دا گرت كە لەناو قوتووی خوارد‌نی لەقوتوونراو حەشاردرابوون. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی ماددەی هۆشبەر لە ئەبو زەبی، تاهیر غەریب زاهیری باسی لەوە كرد كە لەسەر زانیارییەكی هەواڵگری لەبارەی هێنانی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتەكەیان و بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ وڵاتانی دەوروبەر، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك كردووە.تاهیر غەریب زاهیری باسی لەوە كرد كە ئەو گومانلێكراوەی خرابووە ژێر چاودێرییەوە، ژمارەیەكی زۆر قوتووی فاسۆلیای لە قوتوونراوی لە بەندەرێكەوە دەركردووە و بردوونی بۆ كۆگایەك. هەروەها  زاهیری باسی لەوەش كرد كە پۆلیس ئۆپەراسیۆنی بۆسەر كۆگاكە ئەنجامداوە و دەستی گرتووە بەسەر 4،5 ملیۆن حەبی هۆشبەر لە جۆری كەپتاگۆن-دا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.