Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 07:59

مۆڵەتی 30 ڕۆژ دەدرێتە دەزگا فیدراڵییەكان بۆ قەدەغەكردنی تیك تۆك

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەكان كردووە كە  لە ماوەی 30 ڕۆژدا، “تیك تۆك” لەسەر مۆبایل و ئامێرەكانیان قەدەغە بكەن، ئەمەش بەهۆی مەترسییەكانی ئەو ئەپڵیكەیشنەی كە خاوەندارێتی كۆمپانیای “بایتدانس”ی چینی دەكات بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.
سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، “فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە كۆشكی سپی سەرجەم وەزارەت و دەزگاكانی حكومەتی فیدراڵی ڕاسپاردووە كە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئەو قەدەغەكردنە جێبەجێ بكەن كە بە یاسایەك كە لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمدا لە لایەن كۆنگرێسەوە دەرچووە، بە پێی ئەو قەدەغەیە دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكەی لەسەر هەر ئامێرێك یان مۆبایلێكی سەر بە حكومەت قەدەغە كردبوو.
ئەمەش لە یاداشتێكدا هات كە لەلایەن چالاندا یۆنگ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە كۆشكی سپی، ، وەك جێبەجێكردنی ئەو یاسایە بڵاوكرایەوە كە لەلایەن جۆ بایدن لە سەرەتای مانگی یەكدا بڵاوكرایەوە.
ئەم بڕیارەی ئەمریكا ڕۆژێك دوای ئەوە دێت كە بڕیارێكی هاوشێوەی حكومەتی كەنەدا دەرچووە و بەپێی ئەو بڕیارە دابەزاندنی ئەپلیكەیشنەكەی لەسەر هەریەكێك لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی قەدەغە كردووە، چونكە ،ئاستێكی قبوڵنەكراو لە مەترسییەكانی تایبەت بە پاراستنی نهێنی و ئاسایشی تێدایە.
هەروەها هەفتەی ڕابردوو كۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەو بەرنامەیەی لەسەر ئامێرەكانی قەدەغە كرد.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.