Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:49

تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکێکی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا تەقییەوە و بەپێی زانیارییەکان بریندارێک هەیە.

نزیک کاتژمێر 10:30 بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 02ـی 2023 تەقینەوەیەک ڕووی دا، لەمبارەیەوە پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئۆتۆمبێلێک لە نزیک قوتابخانەی ڕووفەیدەی ئیسلامی لە گەڕەکی کەلاسە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵ بە ناوی ئامینە خەلیل دەروێش بریندار بووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە، لە ڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە تەقێنراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.