Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 16:17

پێستی گوێدرێژ بۆچی بەكاردێت؟

کوردستان TV
100%

سەنتەری لێكۆڵینەوە لە ئەسپەكان ئاشكرایكردووە، كۆمپانیای ئەمازۆن بە شێوەیەكی نایاسایی ئەو بەرهەمانە دەفرۆشێت كە ژەلاتینیان تێدایە كە لە پێستی گوێدرێژ دروستكراون، كە بە "ئیگاو" ناسراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن "فۆكس بزنس"ەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەم بەرهەمە لە دەرمانی تەقلیدی چینیدا بەكاردێت، و بەزۆری لە وڵاتانی ئەفریقی وەك كینیا و غاناوە هاوردە دەكرێت.
داوایە یاساییەكە ئەمازۆن تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی یاسای كالیفۆرنیا بە فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەی كە "گۆشتی گوێدرێژ "یان تێدایە، چونكە داوای قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانە دەكات،هەروەها ئەگەر ئەمازۆن بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە، ڕۆژانە یەك ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت .
پێستی گوێدرێژ بە مەبەستی بەكارهێنانی لە دروستكردنی ئامادەكاری پزیشكی و دەرمانسازیدا، بەتایبەتی بەرهەمهێنانی ژەلاتین و هەندێك دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی سوڕی خوێن، سەرگێژخواردن، ناڕێكی سوڕی مانگانە لە خانماندا و كەمخەوی، هەروەها دەرمانی هاندەری خوێن بەرهەم دەهێندرێت، هەروەها بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونی توند، هەروەها چارەسەری كەمخوێنی یان كەمی ژمارەی خانەكانی خوێن و كرێم بۆ برینی قاچ ،بەكار دێت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.