ئێوارەی دوێنێ هاووڵاتییەكی كورد لە ناحیەی پاتنۆس لە نزیك پارێزگای ئاگری لە كوردستانی توركیا، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بینی و وێنەی دیمەنەكەی گرت.
ئەو هاووڵاتییە كوردەی ئەم وێنەیەی گرتووە ناوی ئێرجان ئۆچەرە و دەڵێت، ڕێك كاتژمێر شەش بوو كە دونیا تاریك دەبوو و هەورێكی كەم لە ئاسماندا هەبوو، دیمەنەكە وەك شەپۆلێكی ئاگر یان مۆمێكی سووتاو وابوو، كە لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بەرزدەبۆوە تا گەیشتە هەورەكان، دۆخەكەش نزیكەی 8تا 10 خوولەكی خایاند.
هەروەها گوتی: وەك هەموو كەسێك حەزم كرد یەكەم كەس بم وێنەكە بگرم، بۆ ئەوەی كەسانی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەمەوەو بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە بكەن.
دوای بوومەلەرزەكان دیمەنێكی سەرنجڕاكێش لە كوردستانی توركیا دەبینرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.