له‌میانی خولی پیشه‌گه‌ری سعوودیه‌دا، یانه‌ی نه‌سڕ به ئه‌نجامی 3-0 له ده‌ره‌ه‌وه‌ی یاریگای خۆی له یانه‌ی داماكی برده‌وه.
له‌میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پیشه‌گه‌ری سعوودیه‌دا، یانه‌ی نه‌سڕ له یاریگای سوڵتان بن عه‌بدولعه‌زیز به‌ره‌وڕووی یانه‌ی داماك بوویه‌وه.
یانه‌ی میوان، به سێ گۆڵی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له گێمی یه‌كه‌مدا تۆماری كردن و یه‌كێكیان له رێگه‌ی لێدانی سزاوه بوو، توانی ببێته براوه‌ی یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3-0.
رۆناڵدۆ له پێنج یارییدا كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ ئه‌نجامیداوه، توانیویه‌تی هه‌شت گۆڵ تۆماربكات.
ڕۆناڵدۆ سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كرد له خولی سعوودییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.