یانه‌ی بارسیلۆنای ئیسپانی رایگه‌یاند هیچ پارهيهكیان به ناوبژیوانان نه‌داوه و تۆمه‌ته‌كانی ئاراسته‌یان كراوه دوورن له راستی.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسیلۆنا تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی 2016 بۆ 2018 پاره‌ی داوه‌ته لقێكی كومپانیایه‌ك كه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبژیوانی تیدابووه و به به‌های یه‌ك ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار یۆرۆ كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و چل و هه‌شت هه‌زار دولاری ئه‌مه‌ریكی.
داواكاری ئیسپانیاش ئێستا لێكولینه‌وه له‌و پاره‌یه ده‌كات كه بارسیلۆنا له نێوانا ساڵانی دوو هه‌زارو شانزده بۆ دوو هه‌زارو هه‌ژده‌ی داوه به كۆمپانیایه‌ك كه خاوه‌نی خوسێ ماریا ئینرێكێز نێكریرایه و ناوبژیوانی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنابووه له نێوان ساڵانی 1994 تا سالی 2018 و ئه‌نجامی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی لالیگاش بووه ،به‌ڵام ئێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان له ئیسپانیا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه یانه‌ی كاتالۆنی له ساڵانی 2001 نزیكه‌ی حهڤت ملیۆن یۆرۆی داوه به‌و كومپانیایه ،به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر دا یانه‌ی بارسیلۆنا رایگه‌یاند ئه‌و پاره‌ی به‌و كومپانیایه داوه بۆ راپۆرت ته‌كنیكیه‌كان و یاریزانه لاوه‌كان بووه ، دیاریش نیه یانه‌كانی دیكه‌ی ئیسپانیا ئه‌و بره پاره‌یان به ناوبژیوانه‌كه داوه یاخۆد نا ،بۆیه له ئێستادا یانه‌ی بارسیلۆنا به‌هۆی ئه‌م بره پاره‌یه‌وه فشارێكی زۆری كه‌وتووته سه‌ری له لایه‌ن یانه‌كانی ئیسپانیا و دادگای بالای وه‌رزشی له ئیسپانیا، ئه‌گه‌ر ئه‌م بره پاره‌یه له‌سه‌ر یانه‌ی بارسیلۆنا ساخبێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كارهێنرابێت ئه‌وا ره‌نگه یانه كاتالۆنیه‌كه ڕووبه‌روی سزایه‌كی قۆرس ببێته‌وه .
بارسێلۆنا هه‌واڵێك ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.