Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 13:14

توێژینەوەیەكی پزیشكی سوودێكی نوێ بۆ خواردنی ڕۆنی زەیتون ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ئەم دواییە ئاشكرایكردووە، خواردنی ڕۆنی زەیتون سوودێكی نوێی هەیە، كە بە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی خۆراك لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست ناسراوە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی توێژەرانی زانكۆی سڤیلیای ئیسپانیا و نەخۆشخانەی كۆستا دیل سۆل ئەنجامیانداوە، ترشی ئۆلیك كە لە نێوان 70 بۆ 80%ی پێكهاتەی ڕۆنی زەیتون پێكدەهێنێت، تایبەتمەندییەكی تێدایە كە یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە و نەخۆشی زەهایمەر دەدات و كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.
پزیشكەكان ئاماژەیان بە دابەزینی ئاستی ترشی ئۆلیك كردووە لە مێشكی ئەو نەخۆشانەی كە تووشی نەخۆشییەكانی وەك خەمۆكی و نەخۆشی زەهایمەر بوون.
ئەركی سەرەكی ترشی ئۆلیك بریتیە لە كاركردن وەك مۆلیكولێكی وزە و پێكهاتەیەكی پەردەی خانەكان، ئۆلیك كاریگەری هەیە بۆ ڕێگریكردن لەسەر ئۆنكۆجینەكان، هەروەها كاریگەری لەسەر ئەپۆپتۆزی هەیە، هەروەها سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات لەڕێگەی ڕێكخستنی خانەكانی پەیوەست بە هەوكردن.
یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەریەتی، بەو پێیەی دەتوانێت هەم دروستكردن و هەم چالاكیی ئەنزیمە دژە ئۆكسێنەرەكان ڕێكبخات.
یەكێكی تر لە سوودەكانی ترشەكە بریتییە لە كاریگەری دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ، یان توانای ڕێگریكردن لە دەربڕینی ئەو پرۆتینانەی كە بەشدارن لە گواستنەوەی كۆلیسترۆڵ و كەمكردنەوەی مژینی و لە كۆتاییدا ڕێگریكردن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان دەكات.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.