Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:27

شوێنەوارێك دەدۆزرێتەوە تەمەنی دوو هەزار و 400 ساڵە.. بزانە بۆچی بەكارهاتووە؟

کوردستان TV
100%

شوێنەوارناسان لە چین پاشماوەی ئەو ئاودەستەیان دۆزیوەتەوە كە ڕەنگە كۆنترین ئاودەستی ناسراو بێت لە جیهاندا.
بەپێی میدیای دەوڵەتی چین، تیمی لێكۆڵینەوەكە پارچەی شكاوی ئاودەستێكی 2400 ساڵەیان دۆزیوەتەوە، هەروەها هاوینی ڕابردوو بۆرییەكی كێشراویان دۆزیوەتەوە لەنێو وێرانەكانی كۆشكێكی دێرین لە شوێنی شوێنەواری یویانگ لە شاری شیان لە ناوەڕاستی چین.
وردەكارییەكانی دۆزینەوەكە هەفتەی ڕابردوو بڵاوكرایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە چین سەرنجێكی بەرفراوان بدات بەهۆی ئەوەی وردەكارییەكی دەگمەنی لە جیهانی پێشكەوتووی نوخبەی دەسەڵاتداری كۆن و ئیمتیازاتی وڵاتەكەدا داوە.
توێژەران بە "پارچەیەكی لوكس" وەسفی دەكەن، پێدەچێت ئاودەستەكە لە ناو كۆشكەكەدا بووبێت و بۆرییەك بەرەو كونێك لە دەرەوەی كۆشكەكە بووە.
لیو ڕوی، توێژەر لە پەیمانگای شوێنەوار لە ئەكادیمیای زانستە كۆمەڵایەتییەكانی چین كە بەشێك بووە لە تیمی هەڵكەندنەكە، بە میدیای دەوڵەتی ڕاگەیاندووە، ڕەنگە ئاودەستەكە بۆ بەرپرسانی پلە باڵا لە سەردەمی دەوڵەتانی جەنگاوەر (445 بۆ 221 پێش زایین) تەرخانكرابێت ) و شانشینی هان كە بەدوایدا هات.ئەو قۆناغە (لە ساڵی 206 پێش زایین تا 220 زاینی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری ئەوە هەیە كە خزمەتكارەكان دوای هەر بەكارهێنانێك ئاویان ڕشتبێتە ناو تەوالێتەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە تۆماری ئاودەستی ناوماڵ لە سەردەمی كۆندا زۆر كەم هەیە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "چاینا دەیلی" ئێستا شوێنەوارناسان خەریكی شیكاری ئەو نمونە خاكانەن كە لە تەوالێتەكە كۆكراونەتەوە بە هیوای ئەوەی بزانن لەو ماوەیەدا خەڵك چییان خواردووە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.