Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 02:55

لە وەرزی زستاندا چۆن خۆت لە نەخۆشییەكان دەپارێزیت؟

کوردستان TV
100%

لە وەرزی زستاندا كە شایەتحاڵی هەڵاوسانی بارودۆخی كەشوهەوا و باران و بەفر و بایە، ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەكانی تری هەناسەدان زیاد دەكات.
بۆ بەرزكردنەوەی توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكانی زستان، تەندروستی گشتی سعودیە لە تویتێكدا لە "تویتەر" ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیڕەوكردنی هەندێك ئامۆژگاری خۆپارێزی گرنگە بۆ بەسەربردنی زستانێكی تەندروستتر.
ئەو ئامۆژگارییە خۆپارێزیانەی كە دەبێت لە وەرزی زستاندا پەیڕەوی بكەین بریتییە لە:
خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی (ڤیتامین سی): بەشدار دەبێت لە بەرزكردنەوەی تەندروستی كۆئەندامی بەرگری بەگشتی و كەمكردنەوەی ماوەی و توندی نەخۆشییەكانی سەرمابوون.
ڕاهێنانی چالاكیی جەستەیی: بەشداردەبێت لە گەرمكردنی جەستە لە كاتی نزمبوونەوەی پلەی گەرمیدا.
خواردنەوەی ئاو: یارمەتی پاراستنی پلەی گەرمی لەش و نەرمی جومگەكان و پاراستنی بڕبڕەی پشت و شانەكانی تر دەدات، ئەمە جگە لەوەی پاشەڕۆ و میزكردن و ئارەقكردنەوە و جووڵەی ڕیخۆڵە لەناو دەبات.
خواردنەوەی خواردنەوە گەرم و بێ شەكر و كەم كالۆرییەكان: یارمەتیدەرە بۆ گەرمكردنی جەستە، یارمەتیدانی شێداركردنی و پاراستنی لە وشكبوونەوە، باشتركردنی سوڕی خوێن، یارمەتیدانی جووڵەی ڕیخۆڵە، كەمكردنەوەی قەبزی، دەدات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.