له هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ناوه‌ندی پارێزگای هاتای ڕاگه‌یه‌نرا.
فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 8 بریندار به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگای هاتای تۆماركراون.
داواشی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد نه‌ترسن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دروستبوونی تسۆنامی له شاره‌كانی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دوورن له ڕاستییه‌وه.
لای خۆشییه‌وه میدیا فه‌رمییه‌كانی سووریا بڵاویان كرده‌وه كه 6 بریندار له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بوونیان هه‌یه كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دار و به‌ردووی خانووه‌وه بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به پله‌ی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی پارێزگای هاتای له باشووری توركیا ڕووی دا.
به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه، هاووڵاتییانی زۆرێك له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.