Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 01:20

گوتەبێژی حکوومەت هەواڵی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی و پەیجێک ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی و پەیجێک ڕەت دەکاتەوە، سەبارەت بەوەی کە گوایە خاوەنی سەنتەرێکی توێژینەوەیە.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە کەناڵی (NRT) و پەیجی (کۆباس) کە خۆی بە دامەزراوەیەکی میدیایی ناساندووە، ھەواڵێکی چەواشەکارانەی مەبەستداریان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خاوەنی سەنتەرێکی توێژینەوەیە.

ڕاشیگەیاند: من وەکوو گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەمەوە، چونکە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستی نییە و ئەو سەنتەرەی ئەوان ئاماژەیان پێداوە لە روونکردنەوەیەکدا ئەو زانیارییانەی ئەوانی بەدرۆ خستووەتەوە.

د. جوتیار عادل جەختی کردۆتەوە کە "ئەم کارەی ئەو کەناڵ و پەیجە کردوویانە دوورە لە هەموو ڕەوشتێکی کاری میدیایی و بوونەتە دەستی کەسانێکی دڵ پڕ لە ڕق کە چاویان بە دەستکەوتەکانی حکوومەت هەڵنایەت."

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "من وەک ھاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەناڵ و پەیجە تۆمار بکەم کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر ئەم هەواڵە بێ بنەمایەیان بڵاوکردۆتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.