Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 17:07

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگادارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 18 منداڵی كوشتووه

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا 18 منداڵی كوشتووه‌، تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ كوردستان بوونی نییه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: هاووڵاتییانمان ئاگادار دەکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە 18 منداڵ لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لە دەستداوە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە، ناوی دەرمانەکەش  (Dok-1Max syrup)کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەمهاتووە لەلایەن کارگەیەک بە ناوی Marion Biotech.

ده‌شڵێت: ئێمە دوای بە دواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاووڵاتییانمان ڕوونی دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە کوردستان بوونی نییە و بە هیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوە، هه‌روه‌ها هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیەش لە هەرێمی کوردستان نییە و ڕێگەپێدراو نییە و کارگەکەش تۆمار نەکراوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم 18 منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol  لە ناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بە تەواوی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاووڵاتییانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لە ناو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.

وێنه‌.. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یه‌

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.