Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 09:16

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی ساكرامنتۆ كینگز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داڵاس ماڤرێكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی ڕۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگز له‌هۆلی داخراوی تیپه‌كه‌ی میوانداری تیپی باسكه‌ی داڵاس ماڤرێكسی كرد.
 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و هه‌شت خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میواندار ته‌واو بوو.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ی كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپی دالاس ماڤرێكس توانی به‌جیاوازی دوو خاڵ، شه‌ست و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر شه‌ست و دوو خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان.
 دواجار تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ توانی رێره‌وی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رێنته‌وه‌و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو بیست و هه‌شت خاڵ بباته‌وه‌.   
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.