Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:55

دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ پزیشكێك دەركرد.. بزانە چی كردووە؟ 

کوردستان TV
100%

دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ پزیشكێكی ناسراو دەركرد كە بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ئافرەت كردووەو لەماوەی 24 ساڵدا 12 منداڵی لەهەندێكیان دا هەبووە .
پارێزگای غەربیە، لە باكوری میسر، شایەتحاڵی تێوەگلانی پزیشكێكی ناوداری نەشتەرگەری تایبەت بە نەشتەرگەرییەكانی شێرپەنجەی شاری تەنتا بوو، كە بەبێ ئاگاداری دوو لەهاوسەرەكانی، بەنهێنی هاسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەتی دیكەدا كردووە، یەكێكیش لە هاوسەرەكانی لە ڕێگەی پەیامەكانەوە لە فەیسبووك بابەتەكەی بۆ ئاشكرابووە.
یەكێك لە هاوسەرەكانی ئەو پزیشكە، یەكەمیان ناوی “حەنا”یە، كە وەك مامۆستا كاردەكات و نیشتەجێی گوندی شانیرە ئەلبەحرییە لە ناحیەی سەنتەری ئەلسانتا لە پارێزگای غەربیە، سكاڵای یاسایی لەسەر هاوسەرەكەی تۆماركردووە، كە ناوی “مەحمود”ە ” و وەك پزیشكێك لە شاری تانتا كاردەكات، لەوێ داوای كردووە، بەپێی یاسا، سزا بدرێت بەهۆی شاردنەوەی هاوسەرگیری سێیەم و چوارەمی خۆی و فێڵكردن لێی.
لەوبارەیەوە ئوسامە عومەر، پارێزەری ئەو ئافرەتە دەڵێت، موكلەكەی لە ساڵی 1999 لەگەڵ ئەو پزیشكە بەناوبانگەدا هاوسەرگیری كردووە و پێنج منداڵی لێ بووە، دواتر لە ساڵی 2001 شووی بە یەكێكی دیكە كردووە و 6 منداڵی لێ بووە.
ئوسامە عومەر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئافرەتەكە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بۆی دەركەوتووە كە هاوسەرەكەی بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتی سێیەمدا كردووە، لە ڕێگەی نامەكانەوە لە رێگای فەیسبووك بۆی ئاشكرابووە.
پارێزەرەكە دەشڵێت: ئەو ئافرەتە توانیویەتی وێنەی كۆدی هاوسەرگیری هاوسەرەكەی بەدەستبهێنێت و سەری سوڕماوە لەوەی هاوسەرەكەی بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەتی دیكە كردووە، كە یەكێكیان سێیەم ئافرەتە لە ساڵی 2017، و ئەوی دیكە و دواهەمینیان كە چوارەمە لە ساڵی 2020.
بە وتەی پارێزەری ئافرەتەكە، سكاڵایەكی یاسایی لەبەردەم دادگای تاوانەكان تۆماركراوە، كە دەستبەجێ بڕیاریدا بە سزادانی پزیشكەكە بە 6 مانگ زیندانیكردن و قەرەبووكردنەوەی بڕی پێنج هەزار لیرە بۆ ئافرەتەكە، هەروەها بە كەفالەتكردنی هەزار لیرە.
 

شێوازی ژیان تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.