Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 21:50

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا.. له‌ كوردستان هه‌موو ئاهه‌نگێك ڕاده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا و گیانله‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س، له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاهه‌نگێك ڕاده‌گیرێت.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "هەموولایەک ئاگادارن كه‌ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ "وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاردرا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنووری وەزارەتمان ڕابگیرێت.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.