Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:22

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئۆكلاهۆماستی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌جیهانی تۆپی باسكه‌ی پیشه‌گه‌ران، له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز رووبه‌رووی تیپی باسكه‌ی ئۆكلاهۆما ستی بۆوه‌.
دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تی، دواجار ئۆكلاهۆماستی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی خاڵ براوه‌بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ری كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو شه‌ش خاڵ به‌رمبه‌ر به‌شه‌ست و شه‌ش خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس به‌رابه‌ریه‌تی لیبرۆن دێمسی ئه‌ستێره‌، به‌ڵام دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی ئۆكلاهۆما ستی بوو.   

                                                          
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.