Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:36

کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر داوای کەلوپەلی بەکارنەهاتوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا، کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر داوای یارمەتی و بەخشینی کەلوپەل لە هاووڵاتییان دەکات و ڕایگەیاند، یارمەتییەکان لە ڕێگەی مانگی سووری تورکییەوە کۆ بکرێنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی ئەم بوومەلەرزە خەمناکەی کە ناوچەیەکی فراوانی وڵاتەکەمانی گرتەوە و ئەم کارەساتە گەورە بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر لە ناوچە بەرکەوتووەکان، بۆ ئەم مەبەستە ئەو کەس و دامەزراوانەی کە نیازی یارمەتی و بەخشینیان هەیە، یارمەتییەکان لە ڕێگەی مانگی سووری تورکییەوە کۆ دەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ وڵاتەکەمان.

ڕاشیگەیاند: هیوادارین بایەخ بەو کەلوپەلە پێویستە بەپەلانە بدرێت کە خەڵکی ئەم ناوچانە پێویستیانە و گواستنەوەیان ئاسانە، یارمەتییەکانیش بریتین لە جلوبەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، پاڵتۆ- چاکەت، پۆشاکی باراناوی، پووت- پووتی درێژ، بلووز، پانتۆڵ، دەستکێش، ملپێچ-سەرپۆش، کڵاو، گۆرەوی، جلی ژێرەوە، کەلوپەلی دیکەی وەک خێمە، سیسەم، دۆشەک بۆ خێمە، بەتانی، کیسە خەو و خواردنی قوتوکراو، گەرمکەرەوە و سۆپای بوتڵی غاز، تەرمۆس، ڕووناککەرەوەی دەستی، پاوەربانک، مووەلیدەی کارەبایی، دایبی منداڵان، خواردنی منداڵان، کەلوپەلی پاککەرەوە و خاوێنی و سانتی ئافرەتان.

هاوکات داواش دەکات کە کەلوپەلی بەکارنەهاتوو بێت و دەشڵێت، ئەگەر بکرێت بەشێوەیەکی ئامادەکراو لەناو کارتۆن بێت، چونکە پێویستە بێ دواکەوتن و بەپەلە بۆیان بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەم چوارچێوەیەشدا ئەو کەس و دامەزراوانەی کە نیازی یارمەتییان هەیە دەتوانن یارمەتییەکانیان بگەیەنن بە کۆگای مانگی سووری تورکی کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی گوێڕ.

کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئەم ژمارانەی داناوە تاوەکوو پەیوەندی و زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم تەلەفۆنانەی خوارەوە:-

مانگی سووری تورکی: 009647512248191

ئێشکگری کونسوڵگەری: 009647509215677

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.