Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:17

سه‌ره‌ڕای به‌فربارینێكی زۆر.. تا ئێستا هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئاساییه‌

کوردستان TV
100%

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هاتوچۆی هاووڵاتییان و بازرگانی له‌ ده‌روازه‌كه‌یان ئاساییه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌وتنی به‌فرێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان.

ده‌روازه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند: جموجولی بازرگانی و هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی و بەردەوامە.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م گۆرەپان و رێگاکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوە و هیچ کۆسپ و گرفتێک نییە لە بەردەم پرۆسەی بازرگانی و گەشتیاریدا.

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌  سه‌رجه‌م کارمەندانی فەرمانگەکه‌یان بە بەردەوامی و بە شەو و رۆژ و لە کاتە سەختەکانیشدا بە بەردەوامی لە ئەرکدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.