Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 07:08

تەندروستی سعودییە: تێكەڵەیەكی بەناوبانگ نییە چارەسەری نەخۆشی شەكرە بكات

کوردستان TV
100%

ڕەنگە تۆ خوێندبێتەوە لەسەر چارەسەرێكی خێرا و كاریگەر بۆ نەخۆشی شەكرە، لەهەمانكاتدا  بیر لەوە دەكەیتەوە دەستبەجێ تاقی بكەیتەوە، بەڵام ڕەنگە هەموو ئەو شتانەی كە دەیخوێنیتەوە ڕاست نەبن.
ئەكاونتی "تەندروست بژی" كە پلاتفۆرمی سەرەكی هۆشیاری تەندروستی وەزارەتی تەندروستی سعودییەیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە هیچ تێكەڵەیەكی بەناوبانگ نییە كە چارەسەری نەخۆشی شەكرە بكات، بەڵكو زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی و دانیشتوانی میسر، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، كۆمەڵێك ئامۆژگاری خۆراكیی بۆ تووشبووانی شەكرە بڵاوكردەوە.
تەندروستی میسری ئاشكرای كردبوو كە پێكهاتەكانی ژەمی ئایدیاڵ بۆ نەخۆشی شەكرە بریتین لە نیو ژەمی سەوزەی تازە یان كوڵاو، نیوەكەی تریش پێكهاتووە لە چارەكێك پرۆتین و چارەكێك نیشاستە، لەگەڵ پەرداخێك ئاو.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.