Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:48

دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دیكەی لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد 

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023  دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی دیكەی لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، دادگای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی دادوەر جاسم محەمەد عەبود،  بڕیاریدا كە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نادەستوورییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ماوەیەك پێش ئێستا لە 25-1- 2023 دادگای ئیتیحاددی، دژایەتی خۆی بۆ مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئەو كاتەش حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای ئیتیحاددی لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاند: ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەم دادگایە، جەختكردنەوەیە لە درێژەدان بە سیاسەتی ناڕەوا و دژایەتیكردنی خۆی بەرامبەر هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا كە كەشێكی ئەرێنی و لەیەكنزیكبوونەوە لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دروست ببوو بۆ ڕێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور.
 هەروەها گوتی: هەرێمی كوردستان ڕێز لە دەستوور و یاسا و دادگا شەرعییەكان دەگرێت، بەلام ئەم دادگایە بە شێوەیەكی دەستووری پێكنەهاتووە و ڕێك نەخراوە و ناتوانێت وەك دادگایەكی فیدرالی بڕیار بدات ، بۆیە بڕیارەكانی ڕەت دەكەینەوە و داواش لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، نەچێتە ژێرباری ئەم بڕیارە و پابەند بێت بەو بەڵێنانەی كە بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان داویەتی. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.