كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە توركیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەس، ئەوەش دوای ئەو بوومەلەرزە توندوتیژانەی كە لە نزیك سنووری توركیا و سوریا ڕوویاندا و بەهێزترینیان 7.8 پلە بە پێوەرەكانی ڕێختەر تۆماركرا.
ترسی ئەوە هەیە كە ژمارەی قوربانییەكان بەم خێراییە بەردەوام بەرزببێتەوە، بەتایبەتی كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندە دەكات نزیكەی 20 هەزار كەس گیانیان لەدەستدابێت.
تیمەكانی فریاگوزاری توركیا ژماردنی ڕووخانی زیاتر لە 5600 باڵەخانەیان لە زۆرێك لە شارەكان كردووە، لەنێویاندا باڵەخانە چەند نهۆمییەك كە خێزانە گەورەكانی تێدایە كە ئەندامەكانیان لە كاتی یەكەم بوومەلەرزەدا خەوتبوون.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی فریاگوزاری و كارەساتەكانی توركیا "ئافاد" ڕایگەیاند كە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا گەیشتووەتە دوو هەزار و 921 كەس، كە كۆی گشتی گیانلەدەستدان لە توركیا و سوریا بۆ چوار هەزار و 365 كەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی و تیمەكانی فریاگوزاری،لە سەرانسەری سوریا لانیكەم هەزار و 444 كەس ڤیانیان لەدەستداوە،
هەروەها ئاژانسی ئافاد بڵاویكردەوە، تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار كەس لە توركیا برینداربوون و ژمارەی بریندارەكانیش لە سوریا گەیشتووەتە سێ هەزار و 411 كەس.
ئەم بوومەلەرزەیەی ئێستای توركیا دوای بوومەلەرزەكەی 17ی ئابی 1999ی ئەو وڵاتە دێت كەتەنها لە ئەستەنبوڵ 17 هەزار كەس هەزار كەسیان گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بەرزبۆوە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندە دەكات نزیكەی 20 هەزار كەس گیانیان لەدەستدابێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.