Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 05:19

ئەنجێلینا جولی و نادیە موڕاد بەشداریان لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی شنگال دا کرد

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەینەوا و خەڵکی سڤیلی دەڤەری شنگال، پێشوازی لە هەریەک لە خانمە سینەماکاری جیهانی (ئەنجێلینا جولی) و (نادیە موڕاد) چالاکوان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کرا. 
لە سەردانەکەیاندا بۆ ناوچەی شنگال بەشداریان لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە کارەساتی گوندی (کۆجۆ) و ناوچە ئێریدی نشینەکان کرد، کە پڕ لە فۆتۆی دەگمەنی شەهیدانی دەڤەرەکە، کە بە دەستی ڕەشی تیرۆرستانی داعش گیانیان سپاردبوو، هاوکات وێنەی کچە پاکیزەکانی شنگال و بێ سەر و سۆڕاغ مانەوەیان بەشێکی دیکە بوون لە پێشانگا فۆتۆگرافیەکەدا.
سەبارەت بە سێیەمین سەردانی بۆ عێراق (ئەنجێلینا جولی) وەک بالێوزی  نیازپاکی بۆ کاروباری ئاوارەکان گوتی: لەم سەردانەدا توانیم زانیاری وردتر لەسەر دەڤەرەکە و کارەساتە کۆمەڵکوژییەکەی شنگال کۆبکەمەوە و هاوکاری زیاتر بگەیەنمە خەڵکی ئەو دەڤەرە ئێزیدی نشینە بە هاوکاری خاتوو (نادیە موڕاد)، بۆیە بەڵێندەدەم، کە بەشداربم لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و شارەکە بە گشتی بۆ ئەوەی ژیان لای خەڵکە زوڵم لێکراوەکەی شنگال ئاسایی بێتەوە و دیاری تایبەتی خۆشم پێشکەش دایکانی شنگال و ئافرەتە بێنازەکانی ناوچەکە دەکەم، کە بڕوام وایە هیچ شتێک نیه، زامی برینەکانیان ساڕێژ بکات و بۆ هەتا هەتایەش ئەو تاوانکارییەی دەرحەق بەو نەتەوەیە کراوە لەبیرمان بچێتەوە، کە بوون بە قوربانی دەستی ڕەشی تیرۆرستان.
لە کۆتایی قسەکانیشدا ئاماژەی بۆ ڕۆڵی گرنگی هونەر کرد لە شنگال و گوتی: بە مۆسیقا و گۆرانی و هونەری هێلکاریی و شانۆ دەتوانرێت ڕووی ڕەشی تیرۆرستان نیشانی گەلانی دنیا بدەن، یان بە دیکۆمێنتە سینەماییەکان ڕووی ڕاستی ئەو دەسته چەپەڵانە بە جیهان ئاشنا بکەن، کە چاویان بە جوانی ژیان و ئاوەدانی و پێشکەوتن و تەکنەلۆژیا هەڵنایەت.
ئا- كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.