Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:16

ئه‌مرۆ چله‌ی ماته‌مینی (پرۆفیسۆردكتۆرئازاد عوبێد ساڵح) به‌رێوه‌ ده‌چیێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5-2-2023 له‌ شاری هه‌ولێر، چله‌ی ماته‌مینی كۆچكردوو،( پرۆفیسۆر دكتۆر ئازاد عوبێد)له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ كاتژمێر 1:30 به‌رێوه‌ ده‌چێت.
 پرۆفیسۆر د.ئازاد عوبێد ساڵحلە ساڵی 1955 لە گوندی زیارەتی خۆشناوەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە.
ــ لە ساڵی1962 لە هەولێر جۆتە قوتابخانەو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی بە سەرکەوتوویی بڕیوە.
ــ بە هۆی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی  لە ساڵی1976 خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەی دواناوەندی هەولێری ئێواران تەواوکردووە.
ـــ لە ساڵی1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
ــ لە 1 ئاداری2003 ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
نامەی ماستەرەکەشی بە ناوی(کاریگەریی شۆڕشی ئەیلول لەسەر پێشخستنی ڕۆژنامەوانی کوردی لە باشووری کوردستادا(1975-1961) نووسیوە.
ــ لە ساڵی2009 بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە. نامەی دکتۆراکەشی لەبارەی( ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی و ڕووناکبیری مەعرووف جیاوک (1958ٓٓٓ- 1885) نووسیوە.
ـــ لە 2013-2-22 نازناوی زانستی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر)ی بەدەستهێناوە.
ــ لە 2019-2-23 نازناوی زانستی (پرۆفیسۆر)ی بەدەستهێنا.
ــ لە ژیانی ئەکادیمیدا سەرپەرشتی چەندین نامەی ماستەرو تێزی دکتۆرای کردووە ، هەروەها تاوتوێی زۆر نامەی دیکەی ماستەرو دکتۆرای خوێندکارانی مێژووی کردووە، لە زاکۆ جۆربەجۆرەکانی باشووری کوردستاندا.
ــ دواجار مامۆستا بوو لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیات زانکۆی سەڵاحەدین. زۆر دڵسۆزانەش کاروباری سەرپەرشتی کردنی کتێبخانەی کۆلێژی ئەدەبیاتی لە ئەستۆ گرتبوو.
ــ لە ماوەی ژیانی ئەکادیمیدا لە زۆر لێژنەی زانستی ناو زانکۆ ڕۆلی بینیوە.. هەروەها لە چەندین کۆنگرەی زانستی بەشداری کردووە.
بەرهەم و چاپكراوەكانی:

– ئارشاك پۆلادیان-ی رۆژهەڵاتناس، كورد لە سەرچاوە عەرەبییەكاندا، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، چاپی یـەكـەم، چاپخانـەی زانكۆی سـەڵاحەدین، هـەولێر، ٢٠٠٠، ٢٠٢لاپەڕە.

– د. كەمال مەزهەر ئەحمەد، خەباتی رزگاریخوازی كورد و ئازەر لە ئێران، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٤، ٩٥لاپەڕە.

– د. ئەحمەد عوسمان ئەبوبەكر، كورد و كوردستان لە كۆمەڵە وتارێكی مێژووییدا، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، چاپی یەكەم، هەولێر، ٢٠٠٥، ١٧٥لاپەڕە.

– كاریگەری شۆڕشی ئەیلوول لەسەر پێشخستنی ڕۆژنامەوانی كوردی لە باشووری كوردستاندا(١٩٦١-١٩٧٥)، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠٠٧. ماستەرنامەكەیەتی.

– تاریق محەمەد رەحیم، ف. مینۆرسكی ڕۆژهەڵاتناس نووسراوە مێژووییەكانی لەبارەی كوردەوە هەر لە سەردەمی ئیسلامەتییەوە تا سەرهەڵدانی خەلافەتی عوسمانی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان -بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2008.

– خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتی شەهید مەئموون دەباغ، چاپی یەكەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠٠٩.

– الاپار الكاملە للدكتور احمد عپمان ابوبكر، اعداد، جز‌وین، مركز ژین ڵاحیا‌و التراپ الصحفی و الوپائقی الكردی، الگبعە الاولی، سلیمانیە، ٢٠١٠.

– سەرجەمی بەرهەمی مەعرووف جیاووك، ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین، چاپی یەكەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠١١، ٧٨٢لاپەڕە.

– رۆڵی سیاسی و كارگێڕیی ڕووناكبیریی مەعرووف جیاوك-١٨٨٥-١٩٥٨، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، ٢٠١٢، ٤٢٨لاپەڕە.

– ژیان وتێكۆشانی مەلا محەمەد شەریف عوسمانی رەنگەڕێژانی، چاپی یەكەم، هەولێر، ٢٠١٢.

– مێژووی ئاڵای كوردستان، چاپی یەكەم، هەولێر، ٢٠١٢.

– دوو كتێب لە یەك كتێبدا بە هەر دوو زمانی عارەبی و كوردی: كۆمەڵە وتارێكی گرنگی بڵاونەكراوەی ساڵح حەیدەری، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری، چاپی یەكەم، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر، 

– چەندین نووسین و لێکۆڵینەوەی دیکە لە گۆڤارەکانی رۆژنامەنووس و ئەکادیمیا و زانکۆ و ژین بڵاوکردۆتەوە .
 
ئازاد عوبێد ساڵح، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سەلاحەدین بوو، شارەزا بوو لە ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردیدا، نووسەری چەند کتێبێک و وەرگێڕی چەند کتێبێکیش بووە کە لەبارەی مێژووی کورد و کوردستانەوە نووسراون.
شایانی باسه‌ پرۆفیسۆردكتۆر ئازاد عوبید ساڵح له‌ رۆژی سێشەممە، 27-12-2022، پرۆفیسیۆر ئازاد عوبێد ساڵح لە شاری هەولێر  به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دواییکرد.
ئا- كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.