Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:50

بە چەند میوەیەك كارایی خەوتنت بەرەو پێش ببە ؟!

کوردستان TV
100%

بارودۆخی پزیشكی و پابەندبوون بە كار دەتوانێت كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كوالیتی خەو هەبێت، بەڵام دەتوانرێت ئەم كێشانە لە ڕێگەی گۆڕانكاری دروستی شێوازی ژیانەوە كەم بكرێنەوە.
هەندێك لە ڕێكخراوە تەندروستییەكان هانی خواردنی میوە دەدەن بۆ باشتركردنی ماوەی خەو و كوالێتی خەو، تایبەتمەندییە خۆراكییە ناوازەكانی گێلاس و میوەی كیوی بۆ نموونە دەركەوتووە كە كارایی خەو بە گشتی باشتر دەكات.
توێژینەوەیەك كە لەلایەن گۆڤاری ئاسیا پاسیفیك جۆرناڵ ئۆف كلینیكی نۆتریشن بڵاوكراوەتەوە تیشكی خستۆتە سەر سوودەكانی كیوی بۆ خەو، بەپێی توێژینەوەكە میوەی كیوی كۆمەڵێك پێكهاتەی دەرمانی تێدایە كە بریتین لە دژە ئۆكسێنەر و سیرۆتۆنین.
هەردوو میوەكە سوودیان لە چارەسەركردنی تێكچوونەكانی خەودا هەبووە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی سەرهەڵدان و ماوەی خەو و كوالێتی خەو، ئەم ئەنجامە دوای ئەوە هات كە زاناكان توێژینەوەیەكیان لەسەر نمونەیەكی بیست و چوار كەس ئەنجامدا كە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 55 ساڵدا بووە.
بەشداربووان هەموو شەوێك كاتژمێرێك پێش خەوتن میوەیەكی كیوییان لە ماوەی چوار هەفتەدا خواردووە،دوای هەڵسەنگاندن دەركەوتووە كە سوودێكی زۆری بۆ خەوتن هەبووە.
زاناكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كۆی كاتی خەوتن و كارایی خەوتن بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە "خواردنی كیوی ڕەنگە سەرەتای خەوتن و ماوەی خەو و كارایی خەوتن باشتر بكات لەو كەسانەی كە تووشی تێكچوونی خەو بوون . هەرچەندە لێكۆڵینەوەی زیاتر گەرەنتی دەكرێت بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەم كاریگەریانە، بەڵام ڕوونكردنەوەیەكی جێی متمانە هەیە بۆ كاریگەریی كیوی بۆ بەرزكردنەوەی خەو، دەركەوتووە ڕێژەی سیرۆتۆنین لە كیویدا ڕۆڵێكی ناوازە دەگێڕێت لە ڕێكخستنی خەو.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی دژە ئۆكسانەكان لە بەرەوپێشبردنی خەودا بكرێت، بەڵام توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ئاستی كەمی دژە ئۆكسانەكان پەیوەندییان بە خراپی خەوەوە هەیە.
لەوباریەوە دكتۆر مایكل بریوس، پسپۆری دەروونناسی كلینیك و پسپۆڕی پزیشكی خەو، ڕوونیكردەوە: كیوی تاكە خۆراك نییە كە توانای بەرەوپێشبردنی خەوتنی هەیە، هەروەها كۆمەڵێك جۆری تری خۆراك هەن كە دەتوانن یارمەتی خەوتن بدەن، بۆیە ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم یارمەتی بەرەوپێشبردنی ئیسراحەت و سووڕی خوێن دەدەن، و ئەوان بریتین لە سەوزە گەڵا تۆخەكان، مۆز، گوێز، تۆو، لیمۆ، تەماتە، دانەوێڵەی تەواو. خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە كالیسیۆم یارمەتی زیادكردنی ئاستی میلاتۆنین دەدەن.
یەكێكی دیكە لە میوەكانی خەوتن كە زۆرجار بەرپرسانی تەندروستی باسی دەكەن، گێلاسە. لە یەكێك لە توێژینەوە تاقیكارییەكان كە زانكۆی ویلایەتی لویزیانا سەرپەرشتی دەكات، شەربەتی گێلاسی تارت، كاتەكانی خەوی كەسانی بەساڵاچوو كە كەمخەوییان هەیە بۆ ماوەی 84 خولەك درێژكردۆتەوە.
ئەم میوەیە نەك هەر دژە ئۆكسانی تێدایە، بەڵكو توێژینەوەكان دەریدەخەن كە یەكێكە لە تاكە سەرچاوە خۆراكییەكانی هۆرمۆنی خەو  كە میلاتۆنە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.