Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:26

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی رەوشی عێراق کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە2ى2ى2023، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و لە میانیدا دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، کاتژمێر6ی ئێواره‌ بە کاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.

ئەوەیش خراوەتەڕوو، جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێک پێشکەش دەکات کە تیایدا باس لە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، هەروەها کار و چالاکییەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.