Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 23:02

دهۆك.. پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك پرۆژەی دروستكردنی دووسایدێكی 40 مەتری لە سنووری شارەوانیی دارەتوو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
گوژمەی پرۆژەكە لە قۆناغی یەكەمدا 439 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆكە و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.
درێژایی شەقامەكە (700)م، ماوەی پرۆژەكە 200 ڕۆژە، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە گرفتی قەرەباڵغی لە شەقامەكە چارەسەر دەكات و هاوكات سیمایەكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.