Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:18

داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

عێراق لە مانگی کانوونی دووەم  زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە داهاتی لە 7 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێک ئاماری هەناردەکردن و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاو کردۆتەوە، تێیدا هاتووە "بەپێی ئاماری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق – سۆمۆ کە کۆی گشتیی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانوونی دووەم گەیشتووەتە 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل نەوت، بە داهاتی 7 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار."

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە "کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل بووە، هەروەها لە کێڵگەکانی کەرکووک بۆ بەندەری جیهان، بڕی هەناردەکراو 2  ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل بووە."

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژانە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت زیاتر لە 75 دۆلار و 96 سەنت بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.