Erbil 15°C دووشەممە 15 نیسان 13:15

كات و ڕۆژی هه‌ردوو یاریی كلاسیكۆ له‌نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ دیاری كرا

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمی واده‌ی هه‌ردوو یاریی كلاسیكۆی له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاری كرد.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌م تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیك بیلباو و ئۆساسۆنا كه‌وتنه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر.

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو یاریی كلاسیكۆی له‌نێوان یانه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ دیاری كرد كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ن:-

یاریی چوون كاتژمێر 7ی سه‌رله‌ئێواره‌ (به‌كاتی هه‌ولێر) له‌ ڕۆژی 2ی مانگی ئاداری داهاتوو له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش كاتژمێر 8ی شه‌و (به‌كاتی هه‌ولێر) له‌ ڕۆژی 5ی نیسان له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو تایبه‌ت به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.